Quran Kareem

بەرنامەی قورئانی پیرۆز پێك هاتوە لە تەواوی سورەتەکانی قورئان لەگەڵ تەفسیری کوردی، بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ویندۆس و ویندۆس فۆن، بەم زووانەش بەردەست دەبێت بۆ ئامێرەکانی ئەمازۆن (amazon fire) و بلاكبێری ١٠. یەکەم وەشانی ئەم بەرنامەیە لە ساڵی ٢٠١٤ بەرهەم هێنرا بۆ کۆمپیوتەر(ویندۆس ئێکس پی +...) دواتریش بۆ ویندۆس فۆن و دواتر ئەندرۆید.

تایبەتمەندیەکانی بەرنامەی قورئانی پیرۆز
  • تەفسیری سەرجەم سورەتەکان بە کوردی.
  • بینین و خوێندنەوەی سورەتەکان لەگەڵ تەفسیری کوردی.
  • بوونی سێ قورئان خوێن.
  • بوونی ڕێكخستن و دیاریکردنی قەباری فۆنت.
  • گونجاوە بۆ شاشەی هەموو ئامێرەکانی دیسکتۆپ و لاپتۆپ و تابلێت.


قورئانی پیرۆز بۆ ئەندرۆید
پشتگیری سەرجەم ئەو ئامێرانە دەکات کە ئەندرۆید ٤ یان بەرزتریان لەسەرە، دواین وەشانی بریتیە لە ٢.٤  و لە ٢٩/١٢/٢٠١٦ نوێکراوەتەوە و ئەم گۆڕانکاریانەی تێدا ئەنجامدراوە.

* زیادکردنی ژمارە بۆ سورەتەکان.
* چارەسەرکردنی چەند هەڵەیەك لە تەفسیری سورة الرحمن.
لە وەشانی پێشتر:
* زیادکردنی قورئان خوێن أحمد العجمي.
* هەڵبژاردن لە نێوان سێ قورئان خوێندا.
* پشتگیری کردنی ئەندرۆید ٧.
* پشتگیری کردنی فرە پەنجەرەیی multi-window لە ئەندرۆید ٧.
Get it on Google Play


قورئانی پیرۆز بۆ ویندۆس
پشتگیری ویندۆس ٨.١ و ویندۆس فۆن ٨.١ دەکات، هەروەها وەك UWP بەردەستە بۆ ئەو ئامێرانەی ویندۆس ١٠یان لەسەرە.(کۆمپیوتەر، مۆبایل، تابلێت).

دواین وەشانی بریتیە لە ١.١.٦.٠  و لە ٢٧/١٢/٢٠١٦ نوێکراوەتەوە و ئەم گۆڕانکاریانەی تێدا ئەنجامدراوە.

* زیادکردنی قورئان خوێن أحمد العجمي.
* بوونی سێ قورئان خوێن کەبریتین لە (أحمد العجمي، ياسر الدوسري، سعد الغامدي).
* چارەسەرکردنی چەند هەڵەیەك لە تەفسیری سورة الرحمن.
* زیادکردنی ژمارە بۆ سورەتەکان.
Get it from Microsoft


قورئانی پیرۆز بۆ ئەمازۆن کندل + بلاكبێری ١٠
بۆ ئامێرەکانی ئەمازۆن و بلاكبێری کە مارکێتی Amazon Underground لەسەر بەم زووانە بەرنامەی قورئانی پیرۆز بەردەست دەبێت بەسەرجەم تایبەتمەندیەکانیەوە.
ئەو ئامێرانەی ئەمازۆن کە پشتگیری دەکەن بریتین لە
 Kindle Fire HD(2012), Kindle Fire(2012), Kindle Fire HD 8.9 WAN(2012), Kindle Fire HD 9.9(2012), Kindle Fire HD()Kindle Fire HD(2013), Kindle Fire HDX WAN(2013), Kindle Fire HDx 8.9 WAN(2013), Fire HD 6(2014), Fire HD 7(2014), Fire HDX 8.9(2014), Fire Phone

هەروەها ئەو ئامێرانەی بلاكبێری کە پشتگیری دەکەن بریتین لەو ئامێرانەی کە سیستەمی بلاكبێری١٠ یان لەسەرە کە ئەمانەن
Z10, Q10 ,Q5 ,Z30, P'9982, Z3, P'9983, Passport, Classic, Leap

 ئێستا بەردەست نیە


قورئانی پیرۆز بۆ ویندۆس 7/ڤێستا/ئێکس پی
بەرنامەی قورئانی پیرۆز بەردەستە بۆ ویندۆسەکانی ٧و ڤێستا و ئێکس پی بەڵام هیچ گۆڕانکاری و نێکاریەکی بۆ نایەت.
داگرتن


تێبینی :
هەندێك سیستەم هەیە دەتوانێت بەرنامەی ئەندرۆید کارپێبکات بۆ نموونە Nokia X و Blackberry، دەتوانیت قورئانی پیرۆز لە مارکێتی ئەمازۆن Amazon Underground دابگریت تا لەسەر ئەو ئامێرانەش کاریان پێبکەیت.


ئەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگای ڕخنەوپێشنیار لە بەرنامەکەدا یان لە ڕێگای فەیس بووكەوە : www.facebook.com/Quran.karim.Kurdi

Comments

  1. خوا پاداشتتان داتەوە ،بەڵام بۆ ئەندرۆید لە کاتی کردنەوەی سورەتەکان کەمێک خاو نوسینەکە دەبێتەوە

    ReplyDelete
    Replies
    1. زۆر سوپاس، دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار قورسی بەرنامەکە و توانای مۆبایلەکە.

      Delete

Post a Comment

Popular posts from this blog

بەرنامەی قورئانی پیرۆز نوێکرایەوە!

بەرنامەی قورئانی پیرۆز بۆ ویندۆس نوێکرایەوە - وەشانی ١.١.٦.٠